Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەکەم کۆمپانیای ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کشایەوە

کوردستان

بینراو 22

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانی نه‌وت سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كشانده‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه‌ به‌هۆی كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه‌.

ئاژانسی رویته‌رز له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی كۆمپانیای شیڤرۆنه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، " ئه‌و كارمه‌ندانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنی كاركردنیان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌جێهێشتووه‌ وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ته‌نها كارمه‌نده‌ ناوخۆییه‌كانمان كارده‌كه‌ن و كارمه‌نده‌ بیانییه‌كانمان له‌دووره‌وه‌ به‌شداری له‌ كاركردندا ده‌كه‌ن".

ئه‌و كۆمپانایه‌ له‌ سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقیشدا به‌ قه‌باره‌یه‌كی كه‌متر له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، پێشتریش چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی له‌دوای كوژرانی قاسم سلێمانی عێراقیان به‌جێهێشتبوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP