Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارێكى گرنگی ده‌ركرد

کوردستان

بینراو 813

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


به‌پێى نوێترین نووسراوی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاردراوە پارەی قیستی سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونی هاووڵاتیان له‌ ١٠ ساڵه‌وه‌ بۆ ٢٠ ساڵ درێژبکرێتەوە.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە،

بەپێی نووسراوی  ژماره‌ ( ٥٦٣)، كه‌ له‌ رێكه‌وتى ٢٦ی تشرینى دووه‌م ده‌رچووه‌، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی سودمه‌ندبوانی سندوقی نیشته‌جێبون له‌ساڵی ٢٠١٦ ه‌وه‌ پاره‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر كۆبووەته‌وه‌ قیسته‌كانیان نه‌گه‌ڕاندووەته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن له‌ رێكه‌وتی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وته‌وه‌ ده‌ست به‌ دانه‌وه‌ی قیسته‌كانیان بكه‌ن نه‌ك هه‌موو قه‌رزه‌كانیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم (سێ) بڕیارى ده‌ركردووه‌ كه‌ بریتین له‌...

یەکەم- له‌ رێكه‌وتی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وته‌وه‌ قیسته‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

دووەم- پێویسته‌ ببه‌خشرێن له‌ سوودی دواكه‌وتن تاوه‌كو رێكه‌وتی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وت.

سێیەم- ئه‌و سودمه‌ندانه‌ی كه‌ ٨٠٪ی  نرخی یه‌كه‌كانیان وه‌رگرتوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی قیسته‌كانیان له‌ ١٠ ساڵه‌وه‌ بكرێت به‌ ٢٠ ساڵ. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP