Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 156

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە دوو تاوانی جیادا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، یەکێکیان بەتۆمەتی دزینی کارتی مۆبایل و ئەوی دیکەش بە تۆمەتی دزینی پارە و ئاڵتون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای ئاگادار کردنەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات، بەبوونی دوو رووداوی دزیکردن لە سنوری بنکەکەیان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە کردەوە و توانیان لەماوەیەکی کەم ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەن و دەستگیریان بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەم بارەیەوە (رائید سیروان حمید حسین) بە پۆلیسی هەولێری راگەیاند، کەوا ئاگادارکراینەوە بەبوونی دوو تاوانی جیا لەسنوری بنکەکەمان، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم دوو رووداوە کردەوە و توانیمان لە ماوەیەکی کەم هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین.

باسی لەوەشکردووە، تاوانەکان بەم شێوەی خوارەوە بوون:
تاوانی یەکەم: تۆمەتبار (ع.ب.ب)، تەمەن(۳۷)ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی کارتی کۆڕەک لە مارکێتێک بڕەکەی بەنزیکەیی (٥) ملیۆن دیناری عیراقی دەخەمڵێنرێت، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە(٤٤٦) لە ی.س.ع.

 

تاوانی دووەم: تۆمەتبار (ن.ش.ط)، تەمەن (۱۰)ساڵ ڕەگەزی کچ، هەڵسابوو بە ئەنجامدانی ۳ تاوانی دزیکردن کە بریتیبوون لە بڕێکی زۆر پارە و زێڕ لە ناو بازاڕی لەنگە لە نێو جانتای ئافرەتان، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP