Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزاری لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون نامێنێت

کوردستان

بینراو 1174

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

داوادەکرێت پارەی خزمەتگوزاری لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون نامێنێت و حکومەت خۆی ئەرکی وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزارییەکان دەگرێتە ئەستۆ.

ئەندازیار عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان داوایکردووە حکومەت هاوشێوەی گەڕەکەکان مامەڵە لەگەڵ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بکات و وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئەمنییەت و ئاو و کارەبا و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەلایەن خاوەن پرۆژەکانەوە نەمێنێت و حکومەت ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.


ئاماژەبەوەشکرد، بڕیارەکە نێردراوە بۆ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی کاریپێبکرێت، سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەگرێتەوە بەوانەشەوە کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە.

هاوكات ئێستا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ١٧٦ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی بواری وەبەرهێنان هەیە، کە هەموویان بە بڕی جیاواز پارەی خزمەت گوزاری لە دانیشتوانی پڕۆژەکان وەردەگرن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP