Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارەیەک کەس لەکاتی رێورەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی گیانیان لەدەستدا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 508

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرمان لە ئێران و تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەجەف لە عێراق بەخاکدەسپێردرێن.

لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە کرمان، دەیان کەس بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆوە گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

پیرحوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، ژمارەیەک کەس لە بەشداربووانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی بەهۆی زۆری ژمارەی بەشداربووان و پاڵەپەستۆوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەفەرمی رانەگەیێندراوە. ئاژانسی نیمچە فەرمی ئیسنای ئێران رایگەیاند، ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٨ کەسیش برینداربوون.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP