Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نهێنییه‌كی نێوان قاسم سلێمانی و نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشكراده‌بێت

کوردستان

بینراو 15105

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شوان قلیاسانی، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و شارەزای كاری دیپلۆماسی‌ ئاشكرایده‌كات، فەرماندەی فەیلەقی قودس حزبەكانی هەرێمی بۆ بەرژەوەندی ئێران بەكارهێناوە، بەتایبەت یەكێتی‌و پارتی.

شوان قلیاسانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ  رۆژنامه‌ی “زەمەن” ئاشكرایكردوه‌،  خۆی لە دانیشتنێكدا بووە قاسم سلێمانی وتویەتی ئامادەن هاوكاری گۆڕان بكەن لە هەڵبژاردندا، بەڵام “كاك نەوشیروان هاوكارییەكەی رەتكردەوە”.

بە بڕوای قلیاسانی، قاسم سلێمانی “كاریزما” بووە‌ و توانیویەتی حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بۆ بەرژەوەندی وڵاتەكەی بەكاربهێنێت‌و شارەزایەكی زۆریشی لە بارەی سەركردە‌و بەرپرسانی هەرێمەوە هەبووە.

شوان قلیاسانی له‌باره‌ی قاسم سلێمانییه‌وه‌ ده‌ڵێت، پیاوێكی هێمن‌و لەسەرخۆ، بەهێزترین كەسایەتی سەربازیی‌و هەواڵگریی‌و دیپلۆماسی ئێران بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی شیعەیان تێدا نیشتەجێ بوو، لە دوو دەیەی رابردوودا لە بڕیاری سیاسیدا، بەو شێوەیە مامەڵەی دەكرد كە مەولانای ڕۆمی دەڵێت بۆ قبوڵكردنی بۆچوونەكانتان لەلایەن خەڵكەوە دەنگ بەرز مەكەنەوە بەڵكو وشەكانتان بەهێزو بەرز بكەنەوە، واتە زۆر بە هێمنی‌و توانایەكی زۆرەوە بۆچوونەكانی خۆی دەوت‌و دەشیتوانی وا لە بەرامبەرەكەی بكات قبوڵی بكات، پڕ مەعلومات بوو لە زۆربەی ئەو بەرپرسانەی من لە ئێران دیومن بەتواناتر بوو، لە رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوری سەرەكی هەبوو. لە شەڕی ئێران‌و عێراقدا دووجار بریندار ببوو، ژیانێكی سادەی هەبوو، گەندەڵ نەبوو، كاریگەری زۆریشی لە ئێران هەبوو لەناو پاسداراندا خۆشەویست بوو.‎

له‌ وه‌ڵامی كاریگه‌رییه‌كانی قاسم سلێمانی به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێت،  لە هەموو كاربەدەستانی ئێرانی ئەوانەی لە سەردەمی شۆڕش‌و دواتریش كە پەیوەندییان لەگەڵ ئەحزاب و حكومەتی هەرێم هەبووە كاریگەری لەسەر لێپرسراوانی هەرێم زیاتر بووە، شارەزایی تەواوی لەبارەیانەوە هەبوو، بۆچوونیشیانی لەسەر یەكتری دەزانی.


‎له‌باره‌ی  پەیوەندی لەگەڵ پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان‌و ئیسلامیەكان، ئاشكرایكرد، لەگەڵ هەموویان پەیوەندی بەهێزی هەبوو، هەریەكەیانی بە دووریەكی جیاواز بە ئەندازەی بەسودیان بۆ ئێران رادەگرت‌و بەكاری دەهێنان، تەبعەن یەكێتی‌و پارتی ئەو سوودەیان زیاتر بوو، بەپێچەوانەشەوە.‎

شوان قلیاسانی باس له‌ نزیكی قاسم سلێمانی له‌ یه‌كێتی و پارتی ده‌كات و ده‌ڵێت، بەڵێ لەگەڵ پارتیش هەمان پەیوەندی هەبوو، بەڵام بەو نزیكییەی یەكێتی نا، حاجی قاسم نەیهێشت داعش هەولێر داگیر بكات، كەس ناتوانێت نكوڵی لەوە بكات، پەیوەندی شەخسی بەهێزی هەبوو لەگەڵ بەرپرسانی كورد، لە پەیوەندی شەخسیدا زۆر ڕێزی  بەرامبەرەكەی دەگرت، بەڵام پەیوەندییە شەخسیەكانی لە خزمەت ئامانجی سیاسی خۆیدا بەكاردەهێنا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP