Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"بەبێ گومرگ شەوانە چەندین بارھەڵگری جگەرەی قاچاخ داخڵدەکەن"

کوردستان

بینراو 160

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان رەیگەیاند، رۆژانە چەندین کۆنتێنەر جگەرە بە ئاشکرا و بەبێ گومرگ و هیچ پشکنینێک بە خەتی تایبەت بە ئاسایش لە باشماخ داخڵدەکرێت.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکی فەرمیدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە، دامەزراوە ئەمنیەکان خۆیان بەزبری ھێز، بەبێ گومرگ شەوانە چەندین بارھەڵگری جگەرەی قاچاخ داخڵدەکەن، ھەڕەشە لەھەر کەسێک دەکەن رێگری بکەن، یان ئاستەنگیان بۆ دروستبکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گومرگی جگەر ٥٠٪ بەڵام ئەوانەی جگەرەی قاچاخ دەهێنن هیچ جۆرە گومرگێک نادەن، گومرگی کۆنتێنەرێک جگەرە لە نێوان ( سی بۆ پەنجا هەزار دۆلارە) و نایدەن رێگە بە پشکنینیش نادرێت.

باسی لەوەشکردووە، شەوانە چەندین کۆنتێنەر داخڵ دەکرێت، هەموو جۆرە جگەرەیەکی وەک ( ئیسی، پاین، ماک، پرستیج، ئێم ئێم، سۆمەر..... هتد) بازاڕی کوردستان پڕکراوە لە جگەرەو مەشروبی ساختە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نوسیویشییەتی، ماوەی سێمانگە "بەڕیزتانمان" لە هێنانی هێلکەی قاچاغ ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەردەوامە و ئەمپرسەی قاچاخەش زیاد دەکات و وابڕوات گومرگ نامێنێت، دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەت خۆیان هاوکارن و بەسەرجەم بازگەکاندا تێدەپەڕێت، ئەمەش جگە لەوەی ملیۆنان دۆلار مانگانە زیان بەدارەی گشتی دەگەیەنێت بۆ بەرژەوەندی جەندکەسیک، مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان دروستدەکات.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP