Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

کوردستان

بینراو 149

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تیایدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند،"وابریارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە".

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکردوو،" تەوەری کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکرێت".

ئەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتێکدایە کە بارودۆخی عێراق بە کاتێکی خراپدا تێدەپەڕێت، ئەویش دوای ئەوەی سێی مانگ کانوونی دووەم لەلایان هێزەکانی ئەمریکاوە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی کوژران، بەمەش کاردنەوەی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP