Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی دوادەخرێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 218

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەرپرسی کۆمیتەی ناشتنی قاسم سولەیمانی، ئاشکرایکرد ئەمڕۆ تەرمی سولەیمانی بەخاک ناسپێردرێت.
 
بەرپرسی کۆمیتەی ناشتنی قاسم سولەیمانی، رایگەیاند بەهۆی زۆری ژمارەی بەشداربووان لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی تەرمی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ئەمڕۆ بەخاک ناسپێردرێت و مەراسیمەکە دوادەخرێت.

روونیشیکردووەتەوە، هەر ئەمڕۆ کاتی بەخاک سپاردنی سولەیمانی ئاشکرادەکەن.

پێشتریش میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە ملیۆنان کەس لە رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی قاسم سولەیمانی بەشدارییان کردووە و بەهۆی قەرەباڵغی پاڵەپەستۆوە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیس بریندار بوون.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP