Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

ئابوری

بینراو 2247

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دارایى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەى داهاتوو دەست بە دابەشکردنى مووجەی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکەمەتی هەرێمیی کوردستان بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند،" رۆژى یەکشەممەى داهاتوو ١٢ى کانونى دووەم دەستبەدابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکەن و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت".

هاوکات وا بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام دابەشنەکرا و یەکشەمەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم مووچەیەی کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی رابردووە بەبێ پاشەکەوت، وەهەروەها بەپێی ئەو پلانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناوە مانگابنە لە پێنجی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP