Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سكرتێری ناتۆ په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفونی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدا

عێراق

بینراو 107

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سكرتێری ناتۆ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پشتیوانیكردن و پاڵپشتیكردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق و ئه‌نجامدانی راهێنانه‌ سه‌ربازیه‌كان.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکراینکردووە،" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جینس ستۆلتینبریج سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ په‌یوه‌ندی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌وه‌ كردوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌ سه‌ربازیه‌كان كردوه‌ته‌وه‌".

ئاماژەیان بەوەشکردووە،" عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌گرنگه‌وه‌ باسی له‌په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ كردوه‌، هاوكات، هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هیزه‌ بیانیه‌كان و بریاری كشانه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو".

لای خۆیەوە جینس ستۆلتینبریج سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ ئەوەی خستووەتەڕوو ،" ناتۆ ده‌یه‌وێت پشتیوانی و هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌ڕووی راهێنانه‌وه‌ بكات بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP