Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌كگۆرك و قاسم سلێمانی له‌ ماڵی به‌رهه‌م ساڵح باسی چییان كرد؟

کوردستان

بینراو 11038

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مه‌كگۆرك و قاسم سلێمانی له‌ ماڵی به‌رهه‌م ساڵح یه‌كیان بینیوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم سلێمانی فەرماندەی ئه‌وكاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداری ئێران و برێت مه‌كگۆرك نێرده‌رى ئه‌وكاتی تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى نێوه‌ده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ ماڵی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و سه‌رۆككۆماری ئێستای عێراق یه‌كیان بینیوه‌ و باسیان له‌ چه‌ند پرسێك كردوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرسی ریفراندۆم بووه‌ و باسیش له‌وه‌كراوه‌ هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێت مه‌له‌فی ریفراندۆم دواخرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری كۆكبوون ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ركوك ده‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ بپارێزرێت و پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی له‌و بابه‌ته‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP