Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەوێنە... گەمارۆی ئابوری سەر عێراق لەساڵی نەوەدەکان

هەمەرەنگ

بینراو 169

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 
عێراق یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە لە ساڵی (١٩٩٠) بەهۆی شەڕو داگیركاری لە دژی وڵاتی كوێت كە بە (جەنگی كەنداو) ناسراوە، كەوتە بەر سزاكانی بەندی (حەوت)و بەگوێرەی بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتی كۆمەڵێك سزای بەسەردا سەپێنرا.

ئەنجومەنی ئاسایش لە بەندی حەوتی بڕیاری ٦٧٨ ساڵی ١٩٩٠ بڕیاریدا بە بەكارهێنانی هێز بۆ دەركردنی عێراق لە كوێت و بڕێك لە داهاتەكەشی بۆ قەرەبووكردنەوەی كوێت و كۆمپانیا و ئەو وڵاتانەی زیانیان پێگەیشتووە ببڕێت، هەر بەپێی ئەو بڕیارە گەمارۆی ئابوری خرایە سەر عێراق و دواتر بڕیاری "نەوت بەرامبەر خۆراك" درا.

تاوەکو نەتەوە یەكگرتووەكان لە سایتی فەرمی خۆی ئەوەی راگەیاند كە لەبەرواری ٢٧ حوزەیرانی ٢٠١٩، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاری (٢١٠٧)ی سەبارەت بە عێراق دەركرد كە تایبەتە بە دۆسییەی شەڕی كوێت‌و تێیدا بڕیاردرا بە دەرچواندنی عێراق لەژێر بەندی(حەوت)ی (un)دا.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP