Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گریزمان لەسەر گەڕانەوەی نیمار بۆچوونی خۆی خستەڕوو

وەرزش

بینراو 146

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنتوان گریزمان سەبارەت بە گەڕانەوەی نیمار داسیلڤا ئاماژەی بەوەکرد،رنگییەکى زۆر بە بیرۆکەى گەڕانەوەى نیمارى هێرشبەرى پاریس سان جێرمان بۆ بەرشەلۆنە نادات و ئەو باسەى زۆر بەلاوە ئاساییە و بێزارنابێت گەر گەڕانەوەکە سەربگرێت.

رۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە،" گریزمان گرنگییەکى زۆر بە بیرۆکەى گەڕانەوەى نیمارى هێرشبەرى پاریس سان جێرمان بۆ بەرشەلۆنە نادات و ئەو باسەى زۆر بەلاوە ئاساییە و بێزارنابێت گەر گەڕانەوەکە سەربگرێت".

گریزمان ئەوە دەزانێت بە گەڕانەوەى نیمار کەمێک گرنگى خۆى لە یانەکەدا لەدەستدەدات، بەڵام لە هەمان کاتدا بڕواى بەوە هەیە داهاتووى لە بەرشەلۆنەدایە دواى ئەوەى لیۆنێل میسى و لویس سوارێز تەمەنیان بەرەو هەڵکشان دەچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە دەنگۆیی ئەوە هەیە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە وەزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ گەڕانەوەی نیمار داسیلڤا ئەستێرەی یانەی پاریسانجێرمانی فەڕەنسی.  

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP