Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوپای وڵاتێکی دیکە لە عێراق کشایەوە

کوردستان

بینراو 35

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوای رووداوی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندس لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە و دەركردنی بریارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆكشانەوەی هێزە بیانیەكان كرواتیا رایدەگەیەنیت هێزەكانی لە عێراق دەكێشێتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە حكومەتی كرواتیا كەلەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نیو دەوڵەتیدان لە عێراق بریاریداوە هێزەكانی وڵاتەكەی لە هێزەكانی لە عێراق بكێشێتەوە و بیانباتە كوێت.

لەلایەكی دیكەشەوە وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەڵمانیا نامەیەكیان ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەكەیان كردوە بۆ گواستنەوەی هێزەكانی ئەڵمانیا بۆ هەریەكەلە وڵاتی كوێت یان ئەردەن.

لە ئێستادا ئەڵمانیا ١٢٠ سەربازی لە عێراقدان بۆ مەش و راهێنان بە هێزەكانی سوپای عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP