Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چاودێرێكی سیاسی: بارودۆخه‌كه‌ له‌ سوودی كورد نییه‌

کوردستان

بینراو 149

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

له‌ ئێستادا به‌هۆی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و هه‌ره‌شه‌به‌رده‌وامه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئێران بووته‌ هۆی ناجێگری دۆخی سیاسی، به‌شێك له‌ چاودێران پێیان وایه‌، ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ سوودی كورد ده‌شكێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌شێك له‌ چاودێران ده‌ڵێن، ئێران و ئه‌مریكا له‌ هه‌رشتێكدا ناكۆكبن له‌وه‌دا كۆكن كه‌ نابێت عێراق پارچه‌پارچه‌ بكرێت.


لای خۆیه‌وه‌ ساڵح عومه‌ر چاودێری سیاسی له‌ باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و ئه‌ركی كورد له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

وتیشی، ئه‌و ناکۆکییانه‌ی لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوخاکی عێراق دا دروست بووه‌، نابێت كور وابیربكاته‌وه‌ ئێمەی کورد وابیرکەینەوە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەمریکا دەوڵه‌تێک بۆ کورد دروستبکات ئەوە بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە، چونکە نمونەی کوردانی سوریامان لەبەر دەستدایە لەگەڵ کار پینەمانی بەکورد رێگەی دا تورکیا سنورەکانی سوریا ببزێنێ و بە کوردکانی وت برۆن لەگەڵ بەشار ئەسەد گفتوگۆ بکەن.


باسی لەوەشکرد، دووساڵ پێش ئێستا کاتێك كورد ریفراندۆمی کرد خۆ ئەوکات ئەمریکا و ئێران لەیەک نزیک نەبوون بەڵام ئەوان ناکۆکیەکانیان وەلانا و یەك دەنگەبوون بۆ سەرکوت کردنی کورد، لەهەمانکاتدا رێگریان لە ئێمە کرد لە کرکوک و ناوچەکانی تر.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتمه‌دارانی کورد تاوەکو ئێستا هەڵوێستیکی ژیرانه‌یان ده‌ربڕیووه‌ بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستا و تارادەیەک یەک دەنگی هەبوو لەنێوان هێزەکوردیەکان بۆ نمونه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق  و به‌شدارینه‌كردنییان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.

جه‌ختیكرده‌وه‌، هەروەها بەیاننامەی سەرۆکایەتی هەرێم کە بەشێوەیەکی فەرمی دەرچووە، ئەگەر بەشێوەیەکی وەرد سەیری بکەین دەبینین کە بێلایەنی تیادا دیارە، کەداوا لە وڵاتانی بیانی دەکات کە عێراق بەکار نەهێنن بۆ مەبەستەکانی خۆیان و دەوڵاتەکانی بیانی  خەڵاکی عێراق وەک سوتەمەنی ناکۆکیەکانی خۆیان بەکار نەهێنن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP