Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرکردەیەکی حەشد: قوتابخانەی ئێمە هەزاران سولەیمانی و موهەندیسی پەروەردە کردووە

عێراق

بینراو 350

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت و تێیدا رایگەیاندووە، ئەگەر دەتوانی، سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنە.

ئەبو ئالاء ئەلوەلائی، سەرۆکی میلیشیای کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، با ئەمریکا چاوەڕێی تۆڵە بێت.

ئەبو ئالاء ئەلوەلائی لەبارەی هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە سەپاندنی سزای زۆر توند بەسەر عێراق، رایگەیاندووە، "ئەگەر دەتوانی، سزامان بەسەردا بسەپێنە".

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی هۆشداریی داوەتە دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاندووە، "ئێمە لەشوێنی خۆمان جێگیر بووین، کات و شوێنی لێدانتان دیاری دەکەین و یان سەردەکەوین یان سەردەکەوین".

ئەلوەلائی پێیوایە ئەمریکا و ئیسرائیل تەنیا بە جەستە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسیان کوشتووە، بەڵام ”قوتابخانەی ئێمە هەزاران سولەیمانی و موهەندیسی پەروەردە کردووە".
بەرەبەیانی رۆژی هەینی سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP