Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی بوونی ئامێرێکەوە دوو ئارایشتگا دادەخرێت

کوردستان

بینراو 405

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەھۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە لەلایەن لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دوو ئارایشتگای جوانكردنی خانمان داخران.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی لیژنەی ئارایشتگای سەر بەلیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی بۆ ئارایشتگا و ئەو شوێنانەی خانمان بۆ جوانكاری رووی تێدەكەن و پشكنینی شوێن، ئامێر و ئەو كەسانەی كاری تیا دەكەن، دەركەوتووە ھەردوو ئارایشتگای (لۆجین) لەسەرچنار و (ئیمیلی) لە بەختیاری پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نابن.

باسی لەوەشکردوە، ھۆكاری داخستنی دوو ئارایشتگاكە بوونی جیھازی تاتۆ بووە لە شوێنەگەدا بەبێ بوونی مۆڵەت و نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و بەسەرچونی كارتی تەندروستی كارمەندەكانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP