Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سعود بارزانی: بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە

کوردستان

بینراو 242

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی بارزانیدا هاتووه‌، ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن و لە دەست چۆتەدەر. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت. ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت.

لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین.

ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن و لە دەست چۆتەدەر. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت. ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات.

مسعود بارزانی
حه‌وتـی كانوونی دووه‌مـی ٢٠٢٠

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP