Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مایک پۆمپیۆ: قاسم سولەیمانی لە عیراق و سوریا کوشتاری ئەنجامداوە

جیهان

بینراو 113

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، هۆشداری توندمان لەبارەی هەر وەڵامدانەوەیەک داوەتە ئێران.  

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" ئێران پرۆسەی ئاشتی خستووەتە ژێر پێ و چەقی نائارامی ناوچەکەیە".  

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد،" هۆشداری توندمان لەبارەی هەر وەڵامدانەوەیەک داوەتە ئێران". 

لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی رایگەیاند،" قاسم سولەیمانی لە عیراق و سوریا کوشتاری ئەنجامداوە". 

مایک پۆمپیۆ لەکۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە،هاتنی  قاسم سولەیمانی بۆ عێراق بۆ کاری دیپلۆماتی نەبووە". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP