Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عەبدولمەهدى: چوونەدەرەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان مەترسى جەنگى چاوەڕوانکراو لە عێراق کەمدەکاتەوە

عێراق

بینراو 706

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق  لە نوێترین پەیامیدا راگەیاند، چیتر تواناى کۆنترۆڵکردنى بارودۆخەکەیان نییە و چوونەدەرەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان مەترسى جەنگى چاوەڕوانکراو لە عێراق کەمدەکاتەوە.

لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند،" چوونەدەرەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان مەترسى جەنگى چاوەڕوانکراو لە عێراق کەمدەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد،" پێویستە بۆ پاراستنی عێراق لە مەترسییەکان کار بکرێت و هەر هەڕەشەیەک لە عێراق زیان بە دەوڵەتانى دراوسێی عێراقیش دەگەیەنێت".

سەورۆکوەزیرانی کار بەڕیێکەری عێراق ئەوەشی خستەڕوو،" چیتر تواناى کۆنترۆڵکردنى بارودۆخەکەیان نییە". 

 

عادل عەبدولمەهدی  سەبارەت بە نامەکەی ئەمریکا رایگەیاند،" دوێنێ نامەیەکیان لە سوپای ئەمریکاوە بەدەستگەیشتووە کە باسی کشانەوەى کردووە بەڵام دواتر وتوویانە کە هەڵە بووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP