Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: ئێستا کاتی کشانەوە لە عێراق نییە

جیهان

بینراو 209

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ عێراق بكشێینه‌وه‌ زۆر خراپ رووده‌دات.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، "به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران زۆر رۆحمان رزگاركردووه‌، قاسم سوله‌یمانی پلانی هێرشی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ عێراق بكشێینه‌وه‌ زۆر خراپ رووده‌دات و ئێران له‌ عێراقدا پێگه‌ی فراوان ده‌بێت".

تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد، "كوشتنی قاسم سوله‌یمانی تۆڵه‌بووه‌، ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ جه‌نگ ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر كارێك بكات ئه‌وا باجه‌كه‌ی ده‌دات".
بەیانی رۆژی هەینی، سێی ئه‌م مانگه‌، هەریەك لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەبۆردوومانێكی ئاسمانیدا كوژران

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP