Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زانیاری نوێ لەسەر هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لەعێراق‌و هەرێم

عێراق

بینراو 375

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

كاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی رۆژی هه‌شتی جینیوەری بەكاتی بەغدا، ئێران ١٥ موشەكی بالستی ناوە بە دوو بنكەی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و بنكەیەك لەشاری هەولێر-ی هەرێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵێكی سێ ئێن ئێن، موشەكبارانەكە وەك تۆڵەسەندنەوەیە لەهێزەكانی ئەمریكا بەرانبەر كوشتنی قاسم سلێمانی بووە، كە رۆژی سێی كانوونی یه‌كه‌م لە رێگەی فرۆكەخانەی بەغدا لەرێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوان بە بڕیاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كوژرا.

لەو بارەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، كە بە دەیان موشەك نراوە بە بنكەی عەین ئەلئەسەد، كە ١٠٠ مایل لە بەغداوە دوورە، هەروەها بنكەیەكی شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستان، كە بەپێی قسەی پێنتاگۆن بنكەی عەین ئەلئەسەد هێزەكانی عێراقیشی تێدا بووە.

هاوكات كۆشكی سپی،" چاودێری دۆخەكە دەكات و لە گفتوگۆدایە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی".

بەر لەهێرشەكە ئەمڕۆ مارك ئیسپێر وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند ئەمریكا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك بكرێتە سەری. رونیشیكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستپێشەخەری شەڕ نابێت لەگەڵ ئێران".


لەلایەكی دیكە جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پێنتاگۆن بە كەناڵی ئەی بی سی راگەیاند، لە ئێستا سەرقاڵی ئەوەین بزانین زیانە ماددی و گیانییەكان چەند بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP