Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: ئێران هێرشی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق

جیهان

بینراو 418

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئێران ھێرشی كردووەتە سەر بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق ، تائێستا ھەموو شتەكان باشن، بڕیاریشە ترەمپ لە وتارێكدا قسە لەبارەی ھێرشی ئێران بكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئێران هێرشی کردووەتەسەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمەریك لە عێراق.

باسی لەوەشکردووە، کە هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ زیانەکان و تا ئێستا شتەکان باشن، وەک ئاماژە بۆ نەبوونی زیانی گیانی لەو هێرشانە.

سەرکی ئەمریکا راشی گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی واشنتن  وتارێکی لەسەر گۆرانکارییەکان و بارودۆخەکە و هێرشەکانی ئێران دەبێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نۆ مووشه‌ك به‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عێراق.

ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێرانیش رایگەیاند‌، ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP