Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فرۆكه‌یه‌ك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی كه‌وته‌خواره‌وه‌

جیهان

بینراو 221

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی ھەواڵێكی سی ئێن بی سی، فرۆكەیەكی بیونگ ٧٣٧ كە ١٨٠ سەرنشینی تێدا بووە، لە ئێران كەوتە خوارەوە.

هەر بەپێی هەواڵەكە فڕۆكەكە فرۆكەیەكی بۆینگ ٧٣٧ بە ١٨٠ سەرنشینەوە، كە لە كاتژمێر ٥:١٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌شت ی كانوونی دووه‌م لە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینی ئێرانەوە بەرزبووەتەوە، تا بەرەو فرۆكەخانەی بوریسببیل-ی ئۆكرانیا بڕوات، بەڵام بەھۆی كێشەی ھونەرییەوە، پاش نزیكەی سەعاتێك لە فڕین كەوتۆتە خوارەوە.

رەزا جەعفەر زادە بەناوی فرۆكەوانی مەدەنی ئێرانی رایگەیاندووە كە فرۆكەكە لە نێوان شەھریار و باراند كەوتۆتە خوارەوە دوای فڕینی لە فرۆكەخانەی تاران.

فرۆكەكە ، فرۆكەی ھێڵی ئاسمانی ئۆكرانی بووە و بەشی زۆری سەرنشینەكانیشی ئێرانین، و ١٧٠ سەرنشینیان گیانی لەدەستداوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP