Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"٨٠ سەربازی ئەمریکا کوژراون"

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 1704

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

له‌هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوی سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق زیاتر له‌ ٨٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.

لە هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرزدا هاتووە، تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاندووە، لەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ٨٠ سەربازی ئەمریکا کوژراون.

باسی لەوەشکردووە، ئێران لە رێگەی ١٥ موشەکەوە چەند بنکەیەکی سوپای ئەمریکای لە عێراق کردووەتە ئامانج.

ئەو کارەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەمریکا لە ریگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەسی دیکەی کردە ئامانج و ئەم هێرشانەی ئێرانیش لە کاردانەوەی ئەو رووداوەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP