Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا ناسنامەی ئەو بەڵێندەرەی لە بنکەی سەربازی کەی وەن کوژرا ئاشکراکرد

عێراق

بینراو 650

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمریکا رایگەیاند، ئەو بەڵێندەرە ئەمەریکیەی لە ئاکامی هێرشە موشەکیەکەی سەر بنکەی سەربازیی (کەی وەن) کوژرا لە مانگی رابردوو، بە رەچەڵەك عێراقییە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسنامەی بەڵێندەرە کوژراوەکەی ئاشکراکرد، کە یەکێك بوو لە بیانوەکانی کۆشکی سپی، بۆ تۆڵەسەندنەوەی واشنتن لە تاران.

نەورەس حەمید، تەمەن ٣٣ ساڵ، دانیشتووی شاری ساکرامێنتۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە و لەساڵی ٢٠١٧ رەگەزنامەی ئەمەریکی وەرگرتووە. ئەو وەک وەرگێڕ گرێبەستی کارکردنی هەبووە لەگەڵ کۆمپانیای Valiant Integrated Service LLC کە یەکێك لە کۆمپانیا بەڵێندەرەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکایە.

نەورەس حەمید، باوکی دوو کوڕ بوو کە یەكێكیان تەمەنی دوو  ساڵ و ئەوی دیكەشیان هەشت ساڵە. دوای كوژرانی لە كێڵگەی (كەی وەن) لە كەركووك تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ شاری ساکرەمێنتۆی ئەمەریكا و لەوێدا نێژرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP