Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ڤیدیۆیەکی شەبنەم و میران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داگیردەکات

هەمەرەنگ

بینراو 24260

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


میران عەلی گۆرانیبێژی دیار ڤیدیۆیەکی لەگەڵ کچە نمایشکار و فۆتۆمۆدێلی کورد شەبنەم بارانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی "میران " و "شەبنەم بارانی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەمە یەکەم دەرکەوتنی میران و شەبنەمە، کە بووەتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

چیرۆكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان  گۆرانیبێژ میران عه‌لی و كچه‌ مۆدێل شه‌بنم بارانی بۆته‌ باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌واداری هه‌ریه‌كه‌یان له‌ڕێی كۆمێنت و نامه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ راستی و دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ بزانن.

لە ماوەی رابردوودا شه‌بنم بێده‌نگی شكاند و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌ڕێی پۆستێك كه‌ له‌ ستۆری رایگەیاند"داواكارم هیچ كه‌س به‌ناوی منه‌وه‌ قسه‌ نه‌كات و ئه‌وه‌ش كه‌ من له‌گه‌ڵ كێم یان له‌گه‌ڵ كێ نیم ژیانی تایبه‌تی خۆمه‌ و پێویست ناكات وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكی تایبه‌ت بده‌مه‌وه‌"

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP