Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهاى دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانى هەرێم بەرز دەبێتەوە

ئابوری

بینراو 3388

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لەهەرێمی كوردستان بەهۆى کوژرانى قاسم سلێمانى و هەڕەشەکانى ئەمریکاو ئێران لەیەکترى و ئاڵۆز بوونى دۆخى عێراق نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبوونەوەی  بەخۆیەوە بینیوەو بەجۆرێک نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی گەیشتە ١٢٤ هەزار دیناری عێراقییە.  

ئەمرۆ چوار شەممە هەشتی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، نرخی دۆلاری ئەمریكی لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبویەوە بەشێوەییەك نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٢٤هەزار دینار.

بەهۆی گرژیەكانی ئەم چەند رۆژەی عێراق نرخی دۆلار بەردەوامە لەبەرزبونەوە ، سەڕەرای ئەوەی دوێنێ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق ١٥٤ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٧٠٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە تاوەكو نرخی دۆلار دابەزێتەوە، بەڵام نرخی دۆلار بەردەوامە لەبەرزبوونەوە. 


١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر ١٣٦ هەزارو  ٥٠٠ دیناری عیراقییە.

١٠٠ پاوەند بەرامبەر ١٥٨ هەزارو ٥٠٠ دیناری عیراقییە.

١٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر ٢٠ هەزار دیناری عیراقییە.

١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر ٩ هەزارو ٥٠ دیناری عیراقییە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP