Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راوێژكارێكی خامنەیی: هەموو مووشەكەكانمان ئامانجی خۆی پێكاوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 190

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حەمید رەزا موقەدەم فەڕ راوێژكاری عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند هەموو مووشەكە ئێرانییەكان ئامانجەكانیان بە وردی پێكاوە و گرنگترین بنكەكانی ئەمریكایان لە عیراق كردۆتە ئامانج ، تەئكیدیشی لەوە كردەوە: هێرشە مووشەكییەكەی ئێران لاوازی سیستمی بەرگری مووشەكی ئەمریكای دەرخست.


راوێژكارەكەی خامنەیی هۆشداریشیدا لەهەر كاردانەوەیەكی ئەمریكی و رایگەیاند كە بەهۆیەوە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەسووتێت ، ئاماژەشی بەوەدا كە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران سووكایەتییە بە ئەمریكا و پێویستە قبوڵی بكات، هەروەك هۆشداریدا بە هاوپەیمانەكانی واشنتۆن لە ناوچەكە و رایگەیاند گەر وڵاتەكانیان بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەكاربهێنرێت، هێرشیان دەكەینەسەر. لای خۆیەوە هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە لە هێرشە مووشەكییەكەدا لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەلئەسەد لانی كەم 80 سەربازی ئەمریكا كوژراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP