Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خامنەیی: هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان سەرکەوتوبوون

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 221

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، هێرشی سەر سەربازگەی عەین ئەسەدی تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار سەرکەوتووبووە.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا رایگەیاند، بارودۆخی ئێستا زۆر سەختە و راشیدەگەیەنێت، هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر سەربازگەی عەین ئەسەدی تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا سەرکەوتووبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەبێت دەرس لە رابردوەربگرین و ئێمە پشتمان بە گەل بەستووە، دەشڵێت شەوی رابردوو گورزێکی کوشندەمان لە ئەمریکادا و گۆڕانی گەورە روودەدەن.

باسی لەوەشکردووە، ناوچەکە بوونی ئەمریکا قبوڵ ناکات و داواشی لە هێزە ئەمریکییەکان کرد بەزوترین کات ناوچەکە جێبهێڵن، ریزەکانی بەرگریمان بەهێز و فراوانە و بێگومان سەرکەوتن یاوەرمان دەبێت.

 خامنەیی لەبارەی سولەیمانییەوە رایگەیاند، سولەیمانی بەشداریکردوە لە پۆچەڵکردنەوەی پلان و نەخشەکانی ئەمریکا لەسوریا و لوبنان و چەندین ناوچەی دیکە.

ئەوەشی خستەڕوو، سولەیمانی کەسێکی "چاونەترس" بوە رووبەڕوی مەترسییەکان دەوەستا و یارمەتی فەڵەستینیەکانیدا لەدژی ئیسرائیل و ئەمریکا وایکرد بتوانن خۆراگربن.


رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی، سعودیە دەیویست کۆنترۆڵی عێراق بکات و نەوتەکەی بەکاربهێنێت، بەهۆی سولەیمانیەوە هەوڵەکانیمان پۆچەڵکردەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP