Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئابوری

بینراو 195

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو ئاستێکی دیکەی تۆمارکردوو و لە ئاستێکی بەرزدا تا رادەیەک جێگیرە، بەرزبوونەوە و دابەزین لە نرخی نەوتدا پەیوەستە بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لای وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٩ دۆلار و ١٧ سەنتە مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، رووداوەكانی ئەمدواییە کاریگەریان هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و هەربۆیە نرخی نەوتی خاو بەردەوام لەگۆڕاندایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP