Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بی ئێم سی وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوی ئێران ئاشکرا دەکات

کوردستان

بینراو 726

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەر لەبەیانی ئەمشەو رۆژی هه‌شتی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ئێران لە رێگەی ١٥ مووشەکەوە چەند بنکەیەکی سوپای ئەمریکای لە عێراق کردووەتە ئامانج، ئەویش بریتییە لە عەین ئەلئەسەد و بنكەیەك لەشاری هەولێر-ی هەرێمی كوردستان.

سێ ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، مووشه‌كبارانه‌كه‌ وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بووه‌ كه‌ رۆژی سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، جێنیوه‌ری له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان به‌ بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا كوژرا.

پێنتاگۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌یان مووشه‌ك نراوه‌ به‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د كه‌ ١٠٠ میل له‌ به‌غداوه‌ دووره‌، هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌پێی قسه‌ی پێنتاگۆن بنكه‌ی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د هێزه‌كانی عیراقیشی تێدا بووه‌.

تا ئێستا دیار نییە کۆشکی سپی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چ په‌رچه‌كردارێكیان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت ستیڤانی گریشام سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئێران هێرشی كردووەته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كاین ئه‌مریكا له‌ عیراق و  له‌ئێستادا سه‌رۆك تره‌مپ "چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كات و له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی".

مارك ئیسپێر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ر له‌هێرشه‌كه‌ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێته‌ سه‌ری. رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستپێشه‌خه‌ری شه‌ڕ نابێت له‌گه‌ڵ ئێران".

ماراسا راداتز په‌یامینێری كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی له‌ تاران ئاشکرایکرد، به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه‌ "كه‌ ته‌نیا ئێران هێرشێكی تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌ ده‌كات و به‌جیهانی راگه‌یاند".

له‌لایه‌كی دیكه‌ جۆناسان هۆفمان وته‌بێژی پێنتاگۆن به‌ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی راگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین بزانین زیانه‌ ماددی و گیانییه‌كان چه‌ند بوون.

 هه‌روه‌ها به‌رپرسێكیش له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د  به‌ لۆس ئه‌نجلۆس –ی راگه‌یاندووه،‌ "كه‌ له‌ چوار به‌شی مووشه‌كه‌كان هه‌ڵه‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ یاخود له‌ئاسمانه‌وه‌ به‌هۆی هێزی به‌رگری دژه‌ ئاسمانییه‌وه‌ ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌ یاخود رێره‌وه‌كه‌یان گۆڕدراوه‌".

سەرچاوەیەک لە پێنتاگۆن بە فۆکس نیوزی راگەیاند کە ١٥ مووشەک لە ئێرانەوە تەقێنراوە، ١٠ دانەیان بەر بنکەی ئەلئەسەدی سەربازی کەوتووە، یەک مووشەکيیش لە بنکەیەکی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان، چوارەکەی دیکەش لەئاسمان تەقێنراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەی پێنتاگۆن جەختیشیکردەوە یەک سەربازی ئەمریکی بریندار نەبووە و بێ زیانی گیانی بووە کە لای ئەمریکا ئەوە مەبەستە.

به‌پێی رۆژنامه‌ی میلیتۆم تایمز  ١٠ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئه‌لئه‌سه‌د كه‌وتووه‌  و ته‌نیا مووشه‌كێك نراوه‌ به‌ بنكه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌.

هه‌روه‌ها كۆماندۆزێكی ئه‌مریكی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌ی میلیتۆم تایمز-ی راگه‌یاندووه‌، "كه‌ ته‌نیا یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌كه‌ كراوه‌ و  مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی-یش په‌یوه‌ندی پێكه‌وه‌ كردوون و له‌سه‌ڵامه‌تی سه‌ربازانی بنكه‌كه‌".






Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP