Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌ریتانیا: هێرشه‌كه‌ی ئێران سه‌ركێش و مه‌ترسیداره‌

جیهان

بینراو 255

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ "سه‌ركێشی و مه‌ترسیدار"ی ناوده‌بات.

دۆمینیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، "ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، داواش ده‌كه‌ین، ئێران ئه‌و جۆره‌ سه‌ركێشیه‌ مه‌ترسیداره‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌".

پێویسته‌ بارودۆخی سه‌قامگیری عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌توندوتیژی و زیاتری ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه‌
 
وتیشی، پێویسته‌ بارودۆخی سه‌قامگیری عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌توندوتیژی و زیاتری ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه‌.


ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر به‌رپرسانی بریتانیا رایانگه‌یاندبوو، چاودێری وردی ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیشان بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كانیان ده‌بێت له‌ عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP