Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەکێتی ئەوروپا: عێراق شایەنی ئەوەنییە باجی جەنگی نێوان وڵاتان بدات

جیهان

بینراو 123

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌به‌غدا رایگه‌یاند، عێراق شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ باجی جه‌نگی نێوان وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بدات.

مارتن هوس، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌به‌غدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لە تویتێکدا نوسیویه‌تی، "ئێران سه‌روه‌ری خاكی عێراقی به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د پێشێلكردوە، پێشتریش له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مریكاوه‌ سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی پێشێلكرابو".

باسی لەوەشکردووە، عێراق شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ باجی جه‌نگی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا و ئێران بدات.

ئەوە لە کاتێکدایە به‌ره‌به‌یانی سێی ئەم مانگە، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێلیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆردومانكرد و له‌ئه‌نجامیشدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهەندیس و نۆ کەسی دیکەش کوژران، بەهۆیەوە ناکۆکێکانی نێوان واشنتن و تاران زیاتربو.

هاوکات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، "له‌ وه‌ڵامی ئۆپه‌راسیۆنی تاوانبارانه‌ و تیرۆریستی هێزه‌ ده‌ستدرێژیكارانه‌كانی ئه‌مریكا و تۆڵه‌ی تیرۆری نامرۆیانه‌ و شه‌هیدبونی مه‌زڵومانه‌ی فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی هێزی سوپای قودس، هێزی دلێری ئاسمانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوی به‌ناوی شه‌هید سوله‌یمانی و به‌ ره‌مزی پیرۆزی یازه‌هرا ئه‌نجامداوه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP