Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە: بۆمبێکی چینراو تەقیەوە و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان

بینراو 25

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، له‌ گوندی ئیفتیخار سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، فه‌رمانده‌ی لیوای ٤٥ی سوپای عێراقی و سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون .

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ گوندی ئیفتیخار سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو فه‌رمانده‌ی لیوای ٤٥ی سوپای عێراقی و سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون و به‌ په‌له‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشانه‌ی قه‌زاكه‌.

نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ داعش له‌و سنووره‌دا جموجوڵ و كرده‌ تیرۆریستیه‌كانیان به‌ ئاشكرا ده‌بینرێت و به‌رده‌وامیش بزاوت و په‌لاماره‌كانیان له‌ زیادبووندایه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP