Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جەبار یاوەر بۆ بی ئێم سی: پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە

کوردستان

بینراو 354

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


لەسەر هێرشەکانی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەولێر، ئه‌مینداری گشتی  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، دوو موشه‌كی ئێران له‌ هه‌ولێر کەوتوونەتە خواره‌وه‌ دەشڵێت، "پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە".

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، لەسەر رووداوەکانی دوێنێ شەو زیانەکانی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، " دوو موشه‌كی له‌ هه‌ولێر کەوتوونەتە خواره‌وه‌، یه‌كێكیان له‌نزیك قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و دوور له‌شوێنی نیشته‌جێبون کەوتووە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتوەته‌وه‌و تەنیا شوشەی چەند دووکانێکی شکاندووە، موشه‌كێكی دیكه‌شیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه‌وتووەته‌ خواره‌وه‌و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌، هیچ بنکەیەکی سەربازیش نەکراوەتە ئامانج لە هەرێمی کوردستان".

سەبارەت بە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ هەر ئەگەرێک، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، "پێشمەرگە بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە، بەهۆی مەترسی بوونی بەردەوامی حاڵەتی داعش لو ناوچەکەدا، پێشمەرگە بەردەوام ئامادەیەو لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە".

لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە روونیکردەوە، "تا ئێستا هیچ هێزێک نەکشاوەتەوە، لە دوای ئەو رووداوانە کە لە عێراق و ناوچەکە روودەدەن تەنیا مەشقیان راگرتووە بەسێوەیەکی کاتی، نە هێز کشاوەتەوە نە ئاگادارکراوینەتەوە هێز کشابێتەوە تا ئێستا".

جه‌بار یاوه‌ر لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر جەختیکردەوە، "هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری هێزی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه‌، بەڵکو ئەو هێزانە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە". 

ئەمە لەکاتێکدایە، سەر لەبەیانی ئەمشەو رۆژی هه‌شتی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ئێران لە رێگەی ١٥ مووشەکەوە چەند بنکەیەکی سوپای ئەمریکای لە عێراق کردووەتە ئامانج، ئەویش بریتییە لە عەین ئەلئەسەد و بنكەیەك لەشاری هەولێر-ی هەرێمی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP