Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سێ سه‌رۆكه‌یاتییه‌كه‌ی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 149

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان، ھەرسێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بۆچوونی خۆیان لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە خستەڕوو.

دەقی راگەیەندراوەكەی ھەرسێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان:

له‌ چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ ده‌ورييه‌كانى خۆيدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕى له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌يه‌.

ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه‌، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكارى سه‌ربازى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن.

هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به‌ پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه‌ له‌ چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه‌ و كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه‌ داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP