Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی تورکیا دێتە عێراق

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 107

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو سبەی سەردانی عێراق دەکات.

لە هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، بەمەبەستی ھەنگاونان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سبەی سەردانی عێراق دەکات.

ئەو سەردانەی چاوشئۆغڵۆ لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق بۆردومانی چەند بنکەیەکی سەربازی حزبوڵلای عێراقی کردوو، دواترش ئێران بنکەی سەربازی کەیوەنی کردە ئامانج و لەوەڵامیشدا ئەمریکا لە هێرشێکدا لە رێگەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانەوە هەرەیەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هەشت کەسی دیکەی یاوەریانکردە ئامانج. لەوەڵامیشدا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئێران ١٥ موشەکی نا بە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە لە عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP