Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قەیس خەزعەلی: ئێران تۆڵەی خۆیکردەوە، نۆرەی ئێمەیە

عێراق

بینراو 532

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، ئێران تۆڵەی خۆیکردەوە، نۆرەی ئێمەیە و کاتی ئەوەهاتووە تۆڵەی ئەبومەهدی موهەندیس بکەینەوە.

قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویه‌تی، "ئێران وه‌ڵامی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی داوه‌ته‌وه‌، ئێستاش كاتی وه‌ڵامی عێراقییه‌كانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی".

 

وتیشی، "وه‌ڵامی یه‌كه‌می ئێران بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا كلاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كه‌می عێراقه‌ بۆ كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس".


 

قه‌یس خه‌زعه‌لی روونیشیكرده‌وه‌، "له‌ئێستادا پیاوانی جه‌نگاوه‌رو ئازای عێراق به‌پێی قه‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێكه‌و دراوه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP