Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عەبدولمەهدی: ئاگاداری هێرشەکەی ئێران بووین

عێراق

بینراو 180

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانى دەست لەکارکێشاوەى عێراق رایگەیاند، ئێران بە ماوەیەکی کەم پێش بۆردومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا، لە ھێرشەکە ئاگاداریکردوونەتەوە.

  عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و فەرماندەى گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لایه‌نى ئه‌مریكیش په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون کە موشه‌كه‌كان له‌ به‌شى تایبه‌ت هێزه‌ئه‌مریكیه‌كان له‌ هه‌ردوو پێگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ئه‌نبار و هه‌ریر له‌ هه‌ولێر و چه‌ند جێگه‌یه‌كى تر كه‌وتووه‌.

باسی لەوەشکردووە، پێشتر به‌گه‌یشتنى هه‌واڵه‌كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانى عێراقیان خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى رێوشوێنى پێویست و ھەوڵدەدەن رێگری بکەین لەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق هه‌موو پێشێلکارییه‌ك بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه ‌و حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌وڵه‌كانى بۆ رێگركردن له‌ ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه‌ و رێزگرتنى هه‌مووان له‌سه‌روه‌رى عێراق و ده‌ستدرێژى نه‌كردنه‌ سه‌رى و دوورخستنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی له‌مه‌ترسى .

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەریەک لە بنکە سەربازییە ئەمریکییەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و هەولێر بە موشەک کرانە ئامانج و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، "موشەکەکان لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراون و قسەی روونمان دەبێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP