Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وڵاتێکی تر گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا راگرت

عێراق

بینراو 297

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فلای دوبه‌ی ئیماراتی بۆ فڕۆكه‌وانی، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی بۆعێراق راگرت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شت کانونی دوومی  ٢٠١٩، له‌دوای هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر له‌ هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د له‌به‌غدای هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فلای دوبه‌ی ئیمارات گەشتەکانی بۆ به‌غدا راگرت.

كۆمپانیای فلای دوبه‌ی باسی لەوەشکردوە، گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی دوبه‌ی بۆ به‌سڕەو نه‌جه‌ف به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمەلەکاتێکدایە، كاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی رۆژی هه‌شتی کانونی دوومی ٢٠١٩ بەكاتی بەغدا، ئێران ١٥ موشەكی بالستی ناوە بە دوو بنكەی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و بنكەیەك لەشاری هەولێر-ی هەرێمی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP