Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"ئەوانەی خۆیان و حیزبەکانیان ھۆکاری پاشەکەوت و قەرزو قەیرانن دێن جنێو بە گۆڕان دەدەن"

کوردستان

بینراو 166

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کابینەی پێشوو کۆتایی ھات، ٨ موچەی نەدراو ٣٤ پاشەکەوت ١١ خانەنشین قەرزاربوو، دەشڵێت، بەڵام ئەوانەی خۆیان حیزبەکانیان ھۆکاری پاشەکەوت و قەرزو قەیرانن دێن جنێو بە گۆڕان دەدەن.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی هاوڵاتییەکدا لەبارەی مووچەوە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "ئەو گەندەڵیەی لە گومرگ و نەوتدا کراوە ئێستاش بەردەوامە، گۆڕان کردی نەخێر، گۆڕان بەرپرسە لە چاککردنی ، بەڵێ بەئەندازەی بەشداری".

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، "ئێستا خۆمان لە ھەموو کەس زیاتر باسی دۆسییەی نەوت و خاڵی سنوری دەکەین، چاکسازیش لەو دوو بوارەدا نەکرێت لێی بێدەنگ نابین".

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران روونیشیکردووەتەوە، "کابینەی پێشوو کۆتایی ھات، هەشت موچەی نەدراو ٣٤ پاشەکەوت ١١ خانەنشین قەرزاربوو، گۆڕان ھۆکار بوو! ".

ئەو پەرلەمانتارە وتوشییەتی، "پێنج مانگە کابینەی نوێ پێکھاتووە پێنج مووچە دراوە، کاری جدی دەکەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ عێراق چاکسازی لە نەوت و خاڵی سنوری".

ئەوەشی روونکردووەتەوە، "بەڵێ بەشێکی زۆری داھاتی نەوت نادیارە، خاڵە سنورییەکان لێوان لێوە لە گەندەڵی، دەبێت چاکبکرێت".

لە کۆتایشدا نووسیویەتی، "بەڵام ئەوانەی خۆیان حیزبەکانیان ھۆکاری پاشەکەوت و قەرزو قەیرانن دێن جنێو بە گۆڕان دەدەن، گۆڕان ھۆکاری قەیران نییە، بەڵام بەرپرسیاریەتی لە چاککردنی ھەیە".




Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP