Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری بەرگری کوەیت: ئەمریکا هێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 227

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری بەرگری کوەیت رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاگاداری کردونەتەوە کە هێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە.


ناسڕ سەباح ئەحمەد سەباح، وەزیری بەرگری کوەیت لەراگەیەندراوێکدا بە دەزگای راگەیاندنی کۆنا-ی کوەیتی راگەیاند، "نامەیەکی فەرمیان لە فەرماندەی بنکەی عەریفجانی ئەمریکیەوە پێگەیشتوە، کە لەماوەی سێ رۆژدا هێزەکانیان دەکشێنەوە لەوڵاتەکە".

باسی لەوەشکردووە، "بڕیاری کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەناکاوبووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا گفتوگۆ دەکەن".

ئەوە لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە،"بەیانی ئەمڕۆ لەکاتژمێر یەک و ٤٥ دەقیقە بۆ دوو و ١٥ دەقیقەدا ٢٢ موشەک ئاراستەی عێراق کراوە".



 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP