Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆحانی: سولەیمانی نەبوایە هەولێر کەوتبوو

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 869

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وەڵامی کۆتاییان دەرکردنی ئەمریکایە لە عێراق، دەشڵێت، قاسم سولەیمانی نەبوایە، هەولێر کەوتبوو.

حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپاش کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئێران، نەک تەنها فەرماندەیەکی سەربازی بووە، بەڵکو کەسێکی دیپلۆماتکار و ستراتیژی دیاری ناوچەکە بو".

باسی لەوەشکردووە، "ئامانجی سولەیمانی رزگارکردنی گەلانی ناوچەکە بووە، بکوژانی گەلانی ناوچەکە هاودەنگ دەبن لە دژی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا"، قاسم سولەیمانی رۆڵی گرنگی هەبو لە شەڕی دژی داعش، ئەگەر ئەو نەبوایە هەولێر دەکەوت، نەجەف و کەربەلاو شوێنە پیرۆزەکانی رووبەڕوی مەترسی دەبوونەوە.

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوشتنی سولەیمانی تاوانی جەنگ و تیرۆری نێودەوڵەتی بوو، سولەیمانی میوانی گەلی عێراق و حکومەتی عێراق بووە".

رۆحانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکییەکان هەڵەیەکی مێژوییان کرد بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، لەبەرامبەر کوشتنی سولەیمانی ئەمریکا هەزاران فەرماندەی سەربازی هەیە لەناوچەکەدا کە سولەیمانی دەیتوانی هەرکاتێک بیویستایە لەناویان ببات، بەڵام ئەو دادپەروەرترین فەرماندەی سەربازیبووە لەناوچەکەدا.

سەرۆککۆماری ئێران وتیشی، "وەڵامی کۆتاییان بۆ کوشتنی سولەیمانی دەرکردنی ئەمریکایە لە عێراق".

ئەوە لە کاتێکدایە، ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەمریکا لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا قاسم سولەیمانی و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیسی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی کردە ئامانج و لە بەرامبەردا شەوی رابردوو بە پێی زانیارییەکان ١٥ موشەکی نا بەبنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP