Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسى سلێمانى ئامارى رووداوەكانى ساڵى رابردووی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 82

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسى سلێمانى  ئامارى رووداوەکانى ساڵى ٢٠١٩ى رایگەیاند، بەراورد بە ساڵى ٢٠١٨ رێژەى بەشێک لە تاوانەکان زیادیانکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە هه‌شتى کانونى دووەمى ٢٠٢٠ سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوبەرى راگەیاندنى پۆلیسى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ئامار و رێژەى تاوانەکانى لەساڵى ٢٠١٩ دا بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  لە ساڵى ٢٠١٨ دا ٦٨ حاڵەتى کوشتنى بە ئەنقەست تۆمارکراوە، بەڵام لە ساڵى ٢٠١٩ دا کەمیکردووە بۆ ٥٥ حاڵەت و لە ٢٠١٨ دا ١٠ حاڵەتى کوشتنى هەڵە هەبووە و لە ٢٠١٩ دا بووەتە ١٣ حاڵەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵى ٢٠١٨ دا ٢٩٤ هەوڵى کوشتن هەبووە، بەڵام لە٢٠١٩ دا بووەتە ٢١٠ حاڵەت، هەروەها بەهۆى لێدانى بەئەنقەست لە ساڵى ٢٠١٨ دا هەزار و ٧٨٥ سکاڵا تۆمارکراوە، بەڵام لە٢٠١٩ دا بووەتە هەزار و ٩٠٥.

باسی لەوەشکرد، لە ٢٠١٨ دا ٢٨ حاڵەتى خۆسووتاندن هەبووە، بەڵام لە ٢٠١٩ دا بووەتە ٢٧ حاڵەت و لە ٢٠١٨ دا هەزار و ٣٠٦ حاڵەتى هەڕەشەکردن هەبووە و لە ٢٠١٩ دا بووەتە  هەزار حاڵەت .

راشیگەیاند، دزیکردنى قورس لە ٢٠١٨ دا ٢٩٥ بووە و لە ٢٠١٩ دا بووەتە ٢٨٩ حاڵەت، ساختەکردن لە ٢٠١٨ دا ١٦٧ حاڵەت بووە ولە ٢٠١٩ دا بووەتە ٣٣٢ حاڵەت.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە ٢٠١٨ دا ١٩٥ حاڵەتى ناپاکى لە ئەمانەت هەبووە، بەڵام لە ٢٠١٩دا بۆ ٢٨٩ حاڵەت بەرزبووەتەوە، فێڵکردن لە ٢٠١٨ دا ٧٤٧ بووە، بەڵام لە ٢٠١٩دا بۆ ٨٤١ حاڵەت بەرزبووەتەوە.

سەرکەوت ئەحمەد، لەبارەى هەڵگرتنى چەکەوە، رایگەیاندووە، لە ٢٠١٨ دا ٣٨٢ حاڵەتى هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت هەبووە و لە٢٠١٩ دا بۆ٦٤٩ حاڵەت بەرزبووەتەوە.

وتیشی، ساختەکردن لەمۆر وهێما وپول لە ٢٠١٨ دا ٢٣ حاڵەت بووە ولە ٢٠١٩ دا بووەتە ٥٢ حاڵەت ، لە ٢٠١٨ دا ٢٣٠ حاڵەتى هێرشکردنە سەر فەرمانبەران هەبووە، بەڵام لە ٢٠١٩ دا هەڵکشاوە بۆ ٢٦٩ حاڵەت، هەروەها لە ٢٠١٨ دا ٤٩٤ حاڵەتى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى هەبووە، بەڵام لە٢٠١٩ دا زیادیکردووە بۆ ٦٤٢ حاڵەت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP