Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆژنامەی کوەیت نیوز: هەژماری ئاژانسی فەرمی کوەیت هاککرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 147

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوە ئاژانسی کوەیت (کونا) بابەتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو، وەزیری بەرگری کوەیت رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاگاداری کردونەتەوە کە هێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە.

رۆژنامەی کوەیت نیوز بڵاویکردووەتەوە کە هەژماری فەرمیی ئاژانسی کوەیت (کونا) هاککراوە و ئەو هەواڵەشی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوەیت بڵاوکراوەتەوە راست نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر ئاژانسی فەرمیی کوەیت لە چەند توویتێکدا کە ئێستا سڕاونەتەوە لە زاری وەزیری بەرگریی کوەیتەوە بڵاویکردبووەوە، وەزیری بەرگریی کوەیت نامەیەکی فەرمی پێگەیشتووە کە دەڵێت لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی سەربازانی ئەمریکا لە کوەیت دەکشێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران رووی لە هەڵکشان کردووە، بەشێوەیەک کە هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی یەکتری و هەڕەشەی راستەوخۆ لەیەکتری دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP