Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمشەو لە وڵاتی سعودییە ریاڵ مەدرید و ڤالەنسیا رووبەڕوی یەکدەبنەوە

وەرزش

بینراو 126

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە شارى جدەى سعودیە ئەمشەو یەکەم یاری جامى سوپەرى ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، کە یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕوی یانەی ڤالانسیا دەبێتەوە.

لەجامی سۆپەری ئیسپانی لە قۆناغی پێش کۆتایی لە یەکەمین یاری ئەو پاڵەوانییەتیە  کاتژمێر ٢٢:٠٠ى شەو بەکاتی کوردستان لە یاریگاى شارى وەرزشى پاشا عەبدوڵا لە وڵاتی سعودییە، ریاڵ مەدرید و ڤالانسیا رووبەڕوى یەکدەبنەوە.

براوەى ئەم یارییە لە یارى کۆتایى جامەکەدا، رووبەڕوى براوەى یارى نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، کە ئەم یارییەیان پێنجشەممە کاتژمێر ٢٢:٠٠ى شەو دەکرێت.

یارى کۆتایى جامەکەش یەکشەممەى داهاتوو ١٢ى مانگ کاتژمێر ٢١:٠٠ شەو لە هەمان یاریگادا بەڕێوەدەچێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP