Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێمی کوردستان... هه‌شت رۆژ پشوو بۆ ئه‌م توێژه‌ راگه‌یه‌نرا

کوردستان

بینراو 3249

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پشووی تایبەت بە پەروەردە مافی خوێندكارانە و وەریدەگرن.

بەپێی ساڵنامەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، دوای تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم هەفتەیەك پشوو دەدرێتە خوێندكاران و بەپێی زانیارییەكانیش پشووەكەی سەری ساڵی نوێی حكومەت كه‌ یانزه‌ رۆژی خایاند، كاریگەری لەسەر پشووەكەی پەروەردە دروست ناكات.

مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بینەری رایگەیاند، "تاكو ئەم ساتە هیچ نووسراوێك نەهاتووە بۆ پێنەدانی پشووەكانی پەروەردە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پشووەكەی خوێندكاران لە ١٧ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات تاكو ٢٤ی مانگ و پشووەكەش لە ساڵنامەی پەروەردە جێگیر كراوە و مافی خوێندكارە وەریبگرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، تاقیكردنەوەكانی پۆلەكانی چواری بنەڕەتی تاكو ١٢ی ئامادەیی لە دوێنێ سێشەممەوە دەستی پێكردووە و تاكو ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP