Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فه‌ره‌نسا: پێویسته‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت

جیهان

بینراو 159

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لەسەر هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق هاتە دەنگ و رایگەیاند، كه‌ پێویسته‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت.

له‌ راگه‌یەندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگەیاند،" ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ده‌كەین و پێویسته‌ به‌زووترین كات ره‌وشكه‌ هێور ببێته‌وه‌".

له‌و راگه‌یاندراوەکەدا ئاماژەشیان بەوەکردووە،" كه‌ پێویسته‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت و كاری له‌پێشینه‌ی پاریسیش هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كیش له‌سه‌ر هێڵن بۆ رەواندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان".

كاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی رۆژی هه‌شتی جینیوەری بەكاتی بەغدا، ئێران ١٥ موشەكی بالستی نا بە دوو بنكەی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و بنكەیەك لەشاری هەولێر-ی هەرێمی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP